SNNناوی سەرۆك لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرا دەكات

0
664

SNN-عەلی حەمە سەعید

پارتی دیموكراتی كوردستان خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی حزبەكەی دەكاتە سەرۆكی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە SNNی راگەیاند: “پارتی دیموكراتی كوردستان هاوشێوەی هێز و لایەنەسیاسییەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان خۆی ئامادەكردووە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكان، بۆ ئەومەبەستەش من وەك ( خەسرەو گۆران) كە بەرپرسی دەزگای هەلبژاردنی پارتیم بە سەرۆكی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنەكانی 10/10/2021 دیاریكراوم”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “ئێمە ناتوانین لە ئێستاوە پێشبینی بۆ زیاتركردنی كورسییەكانمان لە پەرلەمانی عێراق یاخود كەمبوونەوەی بكەین، بەڵام هەموو هەوڵێكمان دەدەین بۆ ئەوەی ئەو كورسیانەی ئێستا هەمانە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پارێزگارییان لێبكەین و نەهێڵین ژمارەی كورسییەكانمان كەمبكات”.

وتەكانی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە كاتێكدایە كە لیستی (هاوپەیمانی كوردستان) كە لە هەریەكە لە نێوان یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پێكهاتووە لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ( لاهور شێخ جەنگی)یان وەك سەرۆكی هاوپەیمانیەتییەكە دیاریكردووە .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this