وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لە بارەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی راگەیاند

0
554

SNN

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، تەواوی داهاتی فرۆشتنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی دەبێت و داهاتەکانی دیکەی ئەو وەزارەتەش بەشێکی زۆریان بۆ گەنجینەی حکومەت دەبێت.

وەزارەتی دارایی لە نوسراوێکدا، کە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر نوێکردنەوەی خەرجکردنی رێژەیەک لە داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی دارایی 2021.

وەزارەتی دارایی لە نوسراوەکەیدا روونیکردوەتەوە، کە “رێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی، رێژەی 15%ی داهاتی گەشتوگوزار، رێژەی 17%ی داهاتی ئاو و رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەبێت”.

بەم پێیەش رێژەی 85٪ی داهاتی شارەوانی و هەمان رێژە لە داهاتی گەشتوگوزار و 83٪ی داهاتی ئاو بۆ گەنجینەی حکومەت دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this