سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا

0
202

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرچاوەيەک لە وەزارەتی دارايی رايگەياند: “سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا حكومەتی هەرێم و عێراق بە دیاریكراوی وەزارەتەكانی نەوت و دارایی هەرێم لەگەڵ وەزارەتەكانی نەوت و دارایی عێراق نەیانتوانیوە بگەنە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش”.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو: “ئەمڕۆ یەك شەممە هیچ شاندێكی سیاسی و تەكنیكی هەرێم سەردانی بەغدا ناكەن، بەڵكو وابڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێك بە سەرۆكایەتی ( قوباد تاڵەبانی) جیگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامانی دیكەی شاندەكەی پێشووتری حكومەتی هەرێم كە لەگەڵ بەغد گەیشتنە رێككەوتن لەسەر بودجەی گشتی عێراق و پشكی هەرێم بڕۆنەوە بەغدا”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “هۆكاری سەردانینەكردنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە ئەمڕۆ یەكشەممە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تا ئێستا حكومەتی هەرێم و عێراق بە دیاریكراوی وەزارەتەكانی نەوت و دارایی هەرێم لەگەڵ وەزارەتەكانی نەوت و دارایی عێراق نەیانتوانیوە بگەنە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش لە سەر پرسی چۆنیەتی رادەستكردنی پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و گەڕاندنەوەی لە %50ی  داهاتی ناوخۆی هەرێم، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هێشتا نازاندرێت چۆن ماڵەی لەگەڵ پشكی هەرێم بۆ پێنج مانگی رابردوو بكرێت”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: “گەشبینین بەوەی كە بۆمانگی داهاتوو سەرجەم كێشەو گرفتەكانی بەردەم ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق چارەسەر بكرێت و هەروەها دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ رادەستكردنی پارەی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێم بە حكومەتی عێراق بدۆزرێتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this