بەهۆی شەڕە تەقەکەوە دوو کارمەندی ئاسایش و هاووڵاتییەک برینداربوون

0
412

SNN

لە گەڕەکی بادەوانی شاری هەولێر لەکاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا شەڕە تەقە لەنێوان ژمارەیەک هاووڵاتی و کارمەندی ئاسایشدا روویدا و بەهۆیەوە ژنێک و دوو کارمەندی ئاسایش برینداربوون.

بەگوێرەی شایەتحاڵان، یەکێک لە بریندارەکان ژنە و دانیشتووی ئەو گەڕەکەیە و گوللە بەر قاچی کەوتووە، هەروەها دوو کارمەندی ئاسایش برینداربوون کە یەکێکیان گوللە بەر پێی کەوتووە.

ئاماژەش بەوەدەکەن کە لەدوای رووداوەکە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە و دوو کەسیان دەستگیرکردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this