پەنابەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵی خۆکوشتن رزگارکرا

0
467

SNN

ئەمڕۆ پەنابەرێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر هەوڵی دا لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان  خۆی بسوتێنێت بەڵام لەلایەن هاوڕێکانیەوە ڕێگری لێ کرا.

بەشێک لە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر جارێکی دیکە لەبەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان ناڕەزاییان دەربڕی بۆ گەیشتن بە داوکارییەکانیان، کە داوکارییان وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی یان گواستنەوەیان بۆ وڵاتی سێهەمە.

لە میانەی ناڕەزایەتییەکاندا، پەنابەرێک کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەنزینی کرد بە خۆیدا و هەوڵی دا ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات، بەڵام لەلایەن هاوڕێکانییەوە ڕێگریی لێکرا. لەدوای ڕووداوەکە ئەو پەنابەرە بە میدیاکانی وت: “من خۆم ژیانم تەواو بووە و بۆ خۆم واناکەم، بۆ مافی هاوڕێکانم وادەکەم، بەمشێوەیە نەبێت گوێمان لێناگیرێت.”

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەک ناڕەزایەتییەک دژی وەڵامنەدانەوەیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و %92ی جەستەی سوتا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this