هاتووچۆی هەولێر شۆفێرانی تەکسی ئاگادار دەکاتەوە

0
959

SNN

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێرانی تەکسی لە دوا وادە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگە ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: “هەر شۆفێرێک پاببەند نەبێت، دەست بە سەر تەکسیەکەیدا دەگیرێت”.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێرانی تەکسی ئاگادار کردوەتەوە لەوەی بە مەبەستی لێدانی لۆگۆ، لەزگە و دروستکردنی کارتی زانیاریی تەکسی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە بکەن.

راشیگەیاندوە: “دوای مۆڵەت بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پەیوەست بەو بابەتە رۆژی 1/8/2021یە”.

لە کۆتاییشدا هۆشداری داوە و رایگەیاندوە: ” لەو دوای ئەو وادەیەوە هەر شۆفێرێکی تەکسی پابەند نەبێت دەستبەسەر تەکسیەکەیدا دەگیرێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this