بۆ ماوەی رۆژێک بەشیک لە سلێمانی و دەوروبەری بێئاو دەبن

0
186

SNN

بەڕێوبەرايەتی ئاوی سلێمانی رايگەياند: “بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیەوە  بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لەبەرواری 25/5/ 2021 دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەوەستێت”.

راشيگەياند: “بەوهۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاوناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پیرەمەگرون و بازیان و تەکێ و ئەڵلایی بێ ئاودەبن”.

ئاوی سلێمانی داواش لە هاوڵاتییان دەکات لەو ماوەیەدا ئاگاداربن و دەست بەئاوەوە بگرن، بۆ ئەوەی تووشی بێئاوی نەبن و ناچارنەبن بە کڕینی ئاو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this