دەستپاکی عێراق “ئەوانەی 150 ملیار دۆلاریان بردووەتە دەرەوە کەسانی حزبی و حکومین”.

0
263

SNN

لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت ئەوانەی بەرپرسن لە بردنەدەرەوەی 150 ملیار دۆلار لە عیراق، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو کەسانی حزبی و حکومین.

مەحمود جواد، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەنی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند:”ئەوانەی دەستییان لە بردنەدەرەوەی 150 ملیار دۆلاردا هەیە لە عیراق لەماوەی ساڵانی ڕابردوو، كەسێتییە سیاسی و حكومی و پەرلەمانییە دەستڕۆیشتووەكانن، وێڕای بوونی لایەنە نێودەوڵەتییە تێوەگلاوەكان لە دۆسێی بەقاچاخبردن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە كاری بەقاچاخبردن تا ئەمڕۆ بەردەوامە، سەرەڕای ئەو ڕەوشە سەختە ئابورییەی بەسەر وڵاتدا هاتووە”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە ”یاسای گێڕانەوەی پارەكانی گەندەڵی كە لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارەوە پێشنیاركراوە، زۆر گرنگە، بەڵام ئەو یاسایە پێویستە بەشێوەیەكی ڕاست جێبەجێ‌ بكرێت”. دەشڵێت: یاساكە پێویستی بە ئیرادەیەكی سیاسی و حكومی ڕاستەقینە لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و لێپێچینەوە لە گەندەڵكاران هەیە، ئەم ئیرادەیەش نەڕەخساوە سەرەڕای بوونی یاساكان.

ئاماژەی بەوەشکردووە ”داڕشتنی ئەو یاسایە، بەپێی چوارچێوەیەكی ڕاست و كاركردنێكی ڕاستگۆیانە و بەدوور لە دەستوەردان و گوشارە سیاسییەكان، سنورێك بۆ گەندەڵی لە وڵاتدا دادەنێت، دەبێتە مایەی زیندانیكردنی هەندێك لە سیاسەتمەداران، بۆیە ئێمە كار بۆ داڕشتنی دەكەین لەم خولەی ئێستای پەرلەمان”.

لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند زیاتر لە هەزار ملیار دۆلار لە دوای 2003ەوە بە گەندەڵی بەهەدەرچووە و 150 ملیار دۆلاریش خراوەتەدەرەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this