رێگەنادرێت هەڵبژاردن لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبچێت

0
264

SNN

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رێگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا دەکات لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان کە لە ژێر دەسەڵاتیدایە و ئەوەش حکومەتی سوریای نیگەرانکردووە.

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لەوبارەیەوە لە راگەیەندراوێکدا وتی: ئێمە چەندینجار رامانگەیاندووە کە پابەند نین بە هیچ هەڵبژاردنێكەوە كە ئامانجی هاووڵاتیانی سوریا لە ژیان‌ و ماف‌ و بەرژەوەندی سیاسییان بەدی نەهێنێت ‌و بەشێك نابین لە هیچ هەڵبژاردنێك كە پێچەوانەی رۆحی بڕیاری (2254)ی نێودەوڵەتی بێت.

بڕیاری 2254 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەكۆی دەنگ لە ساڵی 2015 دەریكردووە، بەپێی ئەم بڕیارە دەبێت لایەنە شەڕكەر و ناكۆكەكانی سوریا ئاگربەست رابگەیەنن‌ و بگەنە چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا، بەپێی بڕیارەكە دەبێت دەستورێكی نوێ بۆ سوریا بنوسرێتەوە‌ و لەسەر بنەمای ئەو دەستورە هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بەجۆرێك نەیارەكانی بەشار ئەسەدیش بتوانن بەشێوەیەكی ئازادانە خۆیان بۆ هەڵبژاردن كاندید بكەن.

حکومەتی سوریا نیگەرانی لەوە نیشانداوە و وەزارەتی دەرەوەی سوریا رەخنەی لە هەسەدە گرتووە و دەڵێت: “رێگری لە هاووڵاتیانی سوریا دەکات مافی دیموکراتیانەی خۆیان لە هەڵبژاردندا پەیڕەو بکەن”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this