تەحسین خەفاجی ” پێشمەرگە ناگەرێتەوە ناوچە جێناکۆکەکان”

0
559

SNN

تەحسین خەفاجی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق نیگەرانى و مەترسییەکان لەبارەى سەنتەرەکانى هەماهەنگى هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە رەتدەکاتەوە و جەختدەکاتەوە کە پێشمەرگە ناگەڕێتەوە ناوچە جێناکۆکەکان.

رۆژنامەى فەرمى عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە زارى تەحسین خەفاجى وتەبێژى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانەوە گواستییەوە، سەنتەرەکانى هەماهەنگى هاوبەش لەنێوان بەغدا و هەرێم، بۆ هەماهەنگییە لەنێوان هێزە فیدراڵییەکان و پێشمەرگە لە بوارى ئاسایش و ئاڵوگۆڕى زانیارى لەبارەى تیرۆریستان و شوێنەکانیان بەمەبەستى بنەبڕکردنیان.

وتیشى “سەنتەرەکان لەشەش شوێن تا ئێستا کراونەتەوە، لەبەغدا و هەولێر و کەرکوک و دیالە و مەخمور و کەسک و سەنتەرەکان لەلایەن سوپاوە بەڕێوەدەبرێن”.

لەدواى رووداوەکانى 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى 2017ەوە سنوورى ناوچە جێناکۆکەکان وەک بۆشایی ئەمنى نێوان هەرێم و بەغدا ماونەتەوە، بەوتەى فەرماندە سەربازییەکان ئەوەش دەرفەتى بۆ داعش و گروپە چەکدارەکان رەخساندووە کە خۆیان رێکبخەنەوە و دەست بە جموجۆڵ بکەن.

لەبارەی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکوک وجێگیرکردنیان لەسەربازگەی (کەی وەن) خەفاجی وتی “ئەو هەواڵە ڕاست نییە وهیچ پێشنیارێکی لەو شێوەیە تاوتوێی نەکراوە”.

باسى لەوەشکرد، هێزەکانی پێشمەرگە هێزێکی عێراقین و دەستوور ڕێگەی پێداوە و لەژێر چەتری سیستمی بەرگریی عێرقدان، شان بەشانی سوپای عێراق رووبەڕووی داعش بوونەتەوە، هیچ نامۆ نییە کە لەهەر شوێنێکی عێراقدا ئەرکیان پێی بسپێرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this