لە بەریتانیا زیاتر لە 60 ملیۆن کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە

0
349

SNN

ئاژانسی سکای نیوز رایگەیاند: تا ئێستا 60 ملیۆن و 965 هەزار و 594 دۆز ڤاکسین بۆ هاووڵاتیانی بریتانیا بەکارهێنراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 38 ملیۆنی یەکەم ژەمە ڤاکسین بووە، ئەوی دیکەی ژەمی دووەم بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوێنێوە 252 هەزار و 139 کەس دووەم ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتوە و بەوەش کۆی ئەوانەی بۆ دومجار ڤاکسینیان وەرگرتوە گەیشتە 22 ملیۆن و 895 هەزار و 556 کەس، تائێستا لە بەریتانیا چوار ملیۆن و 464 هەزار و 900 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 127 هەزار و 724 کەس بەهۆی ئەو پەتایەوە مردوون، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوشدا تەنها سێ کەس لەو ڵاتە بەهۆی کۆرۆناوە مردوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this