پەرلەمانتارێکی یەکێتی: پێداگرین لە سەر کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە

0
679

SNN

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: “ئەوەی لەسەر داهاتی سلێمانی دەوترێت خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی دابینکردنی مووچە”، دەشڵێت: “وەک فراکسیۆنی سەوز پێداگرین لەسەر کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە”.

شنۆ ئەشقی سورچی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: ” ئەوەی لەسەر سلێمانی و داهاتەکەی دەوترێت خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی دابینکردنی مووچە و هەوڵێکە بۆ تێکدانی یەکڕیزی و لێکترازانی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان و چەواشەکردنی خەڵک و لابردنی تەرکیزی ڕای گشتیە لەسەر حەقیقەتی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار، کە هاوتەریب لەگەڵیدا نرخی دۆلار زۆر بەرزە، وە بەردەوامی جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوریەکان و کۆتایی هاتنی قۆناغی کەرەنتین و بەرزبوونەوەی داهاتی ناوخۆ”.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە: ” ئێمه لە فراکسیۆنی سەوز پێداگرین لەسەر ئەوەی لەم قۆناغەی ئێستا پێویستە کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنرێ و ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران و مووچەخۆران ئاسایی بکرێتەوە”.

شنۆ ئەشقی سورچی باسی لەوەشکردووە: “یاداشتمان واژۆکردووە کە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان تایبەت بکرێ بە گفتوگۆکردن لەسەر کۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە و هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی یاسای چاکسازی و بەردەوامی گەندەڵی لە خاڵەسنووریەکان بە ئامادەبوونی حکومەت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this