دادگای هەولێر: سەدان داواکراو رادەستی دادگاکانی عێراق دەکەينەوە

0
447

SNN

سەرۆکى دادگاى پێداچونەوەى هەولێر رايگەياند: “سەدان داواکراوى دادگاکانى بەغدا رادەستی دادگاکانی عێراق دەکەنەوە”،جەختيش لە بوونى هەماهەنگى دەکاتەوە لەگەڵ دادگاکانى فیدراڵ. 

ئیبراهیم ئیسماعیل سەرۆکى دادگاى پێداچونەوەى هەولێر بە رۆژنامەى سەباحى عێراقى راگەیاندووە: “ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم سەدان داواکراوى لەپارێزگاى هەولێر رادەستى دادگاکانى عێراق کردووەتەوە”.

دەشڵێت “هەماهەنگى گەورە هەیە لەنێوان دادگاکانی عێراق و ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بۆ ئاسانکاریی رێوشوێنەکانى رادەستکردن و ئاڵوگۆڕى داواکراوان”.

سەرۆکى دادگاى پێداچونەوەى هەولێر باسى لەوەشکردووە: “لیژنەیەکى هاوبەش لەنێوان هەردوو ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم و بەغدا پێکهاتووە و کارى بەردەوام دەکەن بۆ ئاسانکاریی رێوشوێنەکانى دەستگیرکردن و ئاڵوگۆڕى زانیارى”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this