وەزارەتی بازرگانی: چەند ماددەیەك بۆ بەشە خۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت

0
604

SNNعەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رايگەياند: “حکومەتی عێراقی بڕياريداوە مادەكانی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە چوار ماددەوە بۆ حەوت ماددە زیاد بکرێت”.

نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “لە لایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقییەوە بڕیاری كۆتایی دراوە لەبارەی زیادكردنی چەند مادەیەكی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ئەومەبەستەش لە ئێستادا سەرقاڵی واژۆكردنی گرێبەستن لەگەڵ كۆمپانیا تایبەتمەندەكان بۆ ئەوەی ئەو مادەنوێیانە بە كوالیتییەكی بەرز هاوردەی عێراق و هەرێمی كوردستان بكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەو مادەخۆراكییانەی كە وابڕیارە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد بكرێن بریتین لە سێ ماددەی خۆراكی (دۆشاوی تەماتە، نیسك، نۆك و فاسۆلیا) بەوجۆرەش مادەكانی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە چوار ماددەوە بۆ حەوت ماددە زیاد دەكات، بەڵام هیچ پرس و راوێژێك بە ئێمە نەكراوە لە زیادكردنی ئەو مادانە و ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای تایبەتمەند”.

ئەوەشی خستەڕوو: “بە گوێرەی وتەی بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە ئێستادا ئەوان سەرقاڵی ئەنجامدانی گرێبەستن بۆ هاوردەكردنی مادەخۆراكییەكان و لە مانگەكانی حەوت و هەشت دەستدەكرێت بە دابەشكردنی ئەو ماددە نوێیانەی كە وابڕیارە هاوردەی عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this