“بايدن داوای لە کۆنگرێس کردووە 75 ملیۆن دۆلار بۆ فەڵەستین تەرخانبکات”

0
424

SNN

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: “ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کۆنگرێس کردووە بڕی 75 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ فەڵەستینییەکان لە ساڵی  2021دا تەرخانبکات”.

ئەنتۆنی بلینکن  وەزيری دەرەوەی ئەمريکا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین، لە شاری رامەڵڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا رایگەیاند: “واشنتۆن بڕی پێنج ملیۆن و 500 هەزار دۆلار وەک یارمەتی بەپەلە پێشکەش بە کەرتی غەززە دەکات و بڕی  32ملیۆن دۆلار وەک یارمەتی پێشکەش بە رێکخراوەکانی فریاگوزاریی نێودەوڵەتیی دەکات”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند: “وڵاته‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ كۆنسوڵخانه‌ی خۆی لە قودس دەکاتەوە كه‌ بەرپرسە له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین”.

رۆژی هەینی رابردوو بە نێوەندگیری میسر ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و گرووپەکانی فەڵەستنی لە غەزە راگەیەندرا ئەمەش دوای 11 رۆژ لە هێرش و پەلامارەکانی ئیسرائیل هات کە بەهۆیەوە 254 کەس گیانیانلەدەستدا کە 66 یان منداڵ و  39یان ژن بوون لەگەڵ برینداربوونی زیاتر لە هەزار و  948کەس، هەروەها بەهۆی هێرش مووشەکیی لە غەزەوە بۆ ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشەکانیاندا، 13 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکە برینداربوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this