وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی دوو وەزارەتی تری راگەیاند

0
2282

SNN

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2021/5/27، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگه و لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ڕۆژی یەکشەممەش ڕێکەوتی 2021/5/30، مووچەی یەکەكانی 70 و 80 وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئابووری لە راگەیەندراوێکدا پێشتریدا ئاماژەی بەوەکرد کە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە بە لێبرینی %21وە دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this