دەربارەی رەوشی ئەمنی بەغدا چوار سەرۆکایەتییەکی عێراق کۆدەبنەوە

0
403

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق (سەرۆککۆمار، پەرلەمان، سەرۆکوەزیران، دادگا) کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن تا لێکەوتەکانی دەستگیرکردنی قاسم موسڵیح، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە گۆڕەپانی عێراقی تاوتوێ بکەن.

پێدەچێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، کۆبوونەوەیەکی هەر چوار سەرۆکایەتییەکە دەستپێبکات دەربارەی ئەو دۆخەی کە لە بەغدا و کەربەلا روویدا پاش دەسگیرکردنی قاسم موسڵیح، بەتایبەتی هاتنە ناوەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ نێو ناوچەی سەوزی بەغدا.

پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە قاسم موسڵیح فەرماندەی حەشدی شەعبی عێراقی لەلایەن، هێزە عێراقییەکانەوە دەستگیرکرا، شەپۆلێکی بەرفروانی خۆپیشاندان لە بەغدا و کەربەلا دەستیپێکرد بۆ ئازادکردنی و شەوی رابردووش حەشی شەعبی هەڵیکوتایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، ئەمریکاش دوای ئەم هەڵوێستانەی حەشی شەعبی پشتیوانی بەهێزی بۆ حکومەتەکی کازمی دەربڕی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this