لە بازیان کرێکارێک لە کاتی کردندا گیانی لەدەستدا

0
343

SNN         

لە کاتی کارکردندا لە کارگەی چیمەنتۆی بازیان کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانیش دەڵێت: “هۆکاری ئەو رووداوانە پابەندنەبوونی بەشێکی بەرچاوی کارگەکانی بە رەچاوکردنی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنی کارکردن”.

کارمەندێکی  کۆمپانیای چیمەنتۆی  بازیان لەکاتی کارکردن لەو کارگەیە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا، لەو بارەوە چالاک رەئوف سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “بەم کرێکارەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 10 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە”.

هاوکات لەبارەی سەلامەتی شوێنی کارکردن و پابەندبوونی کارگەکان بە مەرجەکانی سەلامەتی کارەوە وتی: ” 80٪ی کارگەکان پابەند نین بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنی کارو رێنماییەکان جێبەجێ ناکەن”.

باسی لەوەشکرد: “لە چوارچێوەی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەک هەیە کە تایبەتە بە سەلامەتی کرێکاران، لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەیەکی تر هەیە لە سەندیکای کرێکاران و ئەو لیژنانە بەردەوامن لە بەدواداچوون، بەڵام ئەوەی هەیە پابەندنەبوونی کارگەکانە بە سەلامەتی کرێکاران، لە کاتی کارکردندا”.

روونیشیکردەوە: ” دابین نەکردنی کەلوپەلی سەلامەتی بۆ کرێکاران یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی مەترسی بۆ سەر ژیانی کرێکاران لە شوێنەکانی کارکردندا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this