ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تیمێک بۆ چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق رەوانە دەکات

0
509

SNN

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: “ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەزامەندی دەربڕی لەسەر رەوانەکردنی تیمێک بۆ چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختە”.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: “ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری رەوانەکردنی تیمێکی بۆ چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختە پەسەند کردوە”.

وتیشی: ” ئەنجومەنی ئاسایش بە زۆرینەی دەنگ داواکارییەکی عێراقیشی لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی کارکردنی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وڵاتەکەی پەسەندکردووە”.

روونیشیکردەوە: ” بە پێی بڕیارەکە وادەی کارکردنی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) تا 27 ی ئایاری 2022 درێژکراوەتەوە”.

بڕیارەی لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و جیا لە چاودێرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان چەندین چاودێر لە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دیکەشەوە بانگهێشت کراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this