راگەیاندنی سەرکەوتنەکەی ئەسەد بە درێژکردنەوەی سزای سەر حکومەتەکەی وەڵامدرایەوە

0
568

SNN

یەکێتی ئەوروپا سزاکانی سەر رژێمی سوریای بۆ یەک ساڵی دیکە درێژکردەوە تا یەکی حوزەیرانی 2022 بەردەوامدەبێت، یەکێتی ئەوروپا دەڵێت چەوساندنەوەی خەڵکی سوریا لەلایەن دیمەشقەوە بەردەوامە.

یەکێتی ئەوروپا راشیگەیاندووە کە لیستی سزاکانی سەر کەسایەتییەکانی رژێمی سوریای تازە کردووەتەوە و ناوی پێنج کەسی لە لیستەکەدا دەرکردووە کە لە ماوەی ئەمساڵدا کۆچی دواییان کردووە ئێستا لیستی سزاکان 283 کەسایەتی رژێمی سوریا لەخۆدەگرێت کە گەشتکردنیان لێقەدەغەکراوە و سامانەکانیان لە دەرەوەی وڵات بلۆککراوە.

سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر دیمەشق لە 2011ەوە دەستیپێکردووە لە بەرامبەر بەکارهێنانی دەسەڵات و توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی هاووڵاتیانی سوری، سزاکان ژمارەیەک کۆمپانیا و بزنزمانیش دەگرێتەوە کە نزیکن لە حکومەتەکەی ئەسەد و پشتیوانی ئابوورییان کردووە، کەرتی نەوت و وەبەرهێنان و بانکی ناوەندیش لەنێو سزاکاندایە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this