ئەمریکا لە ئاڵۆزییەکانی بەغدا نیگەرانە

0
330
نێد پرایس

SNN

ئەمریکا بە فەرمی نیگەرانی خۆی لە بەکارهێنانی توندوتیژی و هەڕەشە دژ بە خۆپیشاندەرانی ئەم دواییەی بەغدا نیشاندا.

نێد پڕایسوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا وتی: وڵاتەكەی توڕەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندەرانی عێراقی بە بەكارهێنانی هەڕەشەو توندوتیژی دڕندانە.

سەرچاوەكانی ئاسایش و تەندروستی ئاماژەیان بەوەدا لەمیانەی خۆپێشاندانەكانی بەغدا كەسێك كوژراوە و ژمارەیەكی دیكە برینداربوون، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەكانی ئاسایشی عێراق تەقەیان بە ئاسماندا كردووە.

سێ رۆژ لەمەوبەر خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا بەڕێوەدەچوو و خۆپیشاندەران دروشمەکانی ساڵانی رابردوویان دووپاتدەکەنەوە کە کۆتایی هێنانە بە نادادپەروەری و گەندەڵی لە دام و دەزگاکانی حکومەت.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this