جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە: تورکیا پلانێکی مەترسیدار لە هەرێم جێبەجێدەکات

0
384

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، مەبەستی توركیا لە هاتنی بۆ ناوخاكی هەرێمی كوردستان داگیركردنی تەواوەتی ئەوناوچانەیە بەجۆرێك دوای داگیركردنی هەر ناوچەیەك سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی وەك ڕێگاوبان و كارەباو ئاویان بۆدابین دەكات، هاوكات كۆمپانیایەكی توركیش كاری بڕینەوە و بازرگانی بەدارە سروشتییەكانی ئەو ناوچانەوە دەكات.

عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەی چوار ساڵە دەوڵەتی توركیا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پیلانێكی مەترسیدارە لە داگیركردنی تەواوەتی خاكی هەرێمی كوردستان بە جۆرێك لە ئێستادا لە هەندێك شوێن بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر هاتووەتە خاكی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئەوەش بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی كردووە بە بیانوو، بەڵام لە ڕاستیدا مەبەستێكی ترسناك لە پشت ئەم هێرشانەی توركیاوەیە ئەوەش بەیەكجاری داگیركردنی ئەو شوێنانەیە و ڕادەستنەكردووەیان بە حكومەتی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان لە نزیكەوە سەردانی ئەو وشێنانەمان كردووە كە توركیا هێرشی سەربازی تیادا ئەنجام دەدات، ئەوەمان بەچاوی خۆمان بینیوە كە لەدوای داگیركردنی هەر ناوچەیەك ڕاستەوخۆ خزمەتگوزارییەكانی وەك ڕێگاوبان و ئاو كارەبا بۆ ئەو ناوچەیە ڕادەكێشت، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت كە توركیا بە نیاز نییە لەو ناوچانەدا بكێشێتەوە بە خاكی خۆی دەزانێت، ئێمە بە ڕاپۆرتێك ئەم مەترسیانەمان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و دواتریش حكومەتی هەرێم كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ كاردانەوەیەكی ئەوتۆمان لە حكومەتی هەرێم نەبینیوە.

جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ئەو داگیركارییانەی توركیا لە ناوچەكە دەستپێكردووە لە هەمان كاتیشدا چەند كۆمپانیایەكی توركی سەرقاڵی بڕینەوەی دارو درەختی سروشتی ناوچەكەن ئەوەش بە مەبەستی بازرگانیكردن بەو دارە سروشتیانەوە، بەجۆرێك كۆمپانیای تایبەتمەند بە ئاشكرا ئەو دارانە دەبڕنەوە و دواتر دەیانگوازنەوە بۆ توركیا بەكاریدەهێنن بۆ خەڵوزو كارگەی دروستكردنی كاغەز.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this