ئێران بەشێکی پارەکانی لە عێراق بۆ کڕینی ڤاکسین بەکاردەهێنێت

0
240

SNN

وەزیری وزەی ئێران ئاشکرای کرد: “بڕیک لە پارەکانمان لە عێراق بۆ کڕینی ڤاکسین تەرخان دەکەین و مۆڵەتی پێویستیشمان لەو بارەوە وەرگرتووە”.

رەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند: “مۆڵەتی پێویستیان وەگرتووە بۆ ئەوەی لە کۆی پارەکانیان لە بانکی بازرگانی عێراق بڕی 125 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی 16 ملیۆن ژەمە ڤاکسین تەرخان بکەن”.

وتیشی: “ئەو پارەیە رەوانەی بانکێکی سویسرا دەکرێت، بۆ ئەوەی لە رێگەی کۆڤاکسەوە ڤاکسینەکان بکڕن”.

بڕی نزیکەی پێنج ملیار دۆلار پارەی فرۆشتنی کارەبا و غازی ئێران لەسەر حکومەتی عێراق کەڵەکەبووە و بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بەغدا نەیتوانیوە ئەو پارەیە بۆتاران بگەڕێنێتەوە.

بەپێی رێککەوتنی هەردوو لا ئەو پارەیە لە بانکی بازرگانی عێراق دانراوە و ئێران دەتوانێت لە ناوخۆی عێراق بەو پارەیە کاڵا بکڕێت و دواتر کاڵاکان بباتەوە بۆ وڵاتەکەی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this