وەزيری کشتوکاڵی هەرێم و عێراق کێشە کشتوکاڵييەکان تاوتوێدەکەن

0
437

SNN

وەزيری کشتوکاڵی هەرێم رايگەياند: “وەزيری کستوکاڵی عێراق بە سەردانێک گەيشتووەتە هەرێم و بڕيارە لەم سەردانەدا، چەند دیدارێکی  هاوبەشمان هەبێت بۆ مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵیەکان و بابەتی ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران”

بێگەرد تاڵە وەزيری کشتوکاڵی هەرێم لە پۆستێکيدا رايگەياندووە: “ئەمڕۆ ئێوارە پێشوازیمان کرد لە بەڕێز محمد کریم الخفاجی وەزیری زارعەی عێراق و شاندێکی یاوەری”.

دەشڵێت: “وابڕیارە لەم سەردانەیاندا چەندین پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی بەسەر بکەنەوە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها چەند دیدارێکی  هاوبەشمان دەبێت بۆ مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵیەکان و بابەتی ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران و کردنەوەی بازاڕەکانی عێراق بەگشتی بەڕووی یەکتری و چەند بابەتێکی تری تایبەتمەند گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this