دوو توێژەر: بەڵگەمان هەیە کە کۆرۆنا لە تاقیگەکانی وهان سەریهەڵداوە

0
285

SNN

دوو توێژەری بەریتانی و نەرویجی باس لەوەدەکەن کە “بەڵگەی تەواویان هەیە لەسەر ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی شاری وهانی چینەوە پەرەیپێدراوە”.

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی ناوەرۆکی توێژینەوەیەکی پرۆفیسۆر ئەنگوس دالگلیش پرۆفیسۆری بریتانی و بێرگر سۆرینسنی پسپۆڕی ڤایرۆسناسی نەرویجی بڵاوکردوەتەوە، کە تیایدا رایانگەیاندوە: “بەڵەگەی پێویستمان بەدەستهێناوە لەسەر ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی وهانی چین بەرهەمهێنراوە و پەرەی پێدراوە”.

روونیشیانکردوەتەوە: “زانایانی چینی ڤایرۆسی سەرەتاییان لە شەمشەمەکوێرەوە وەرگرتوە و بەجۆرێک پەرەیان پێداوە کە توانای گواستنەوە و مەترسی کوشتنی مرۆڤی زیاتربێت و لە هەمان کاتدا وادەربکەوێت کە بەشێوەی سروشتی گەشەی کردوە”.

هەروەک باسیان لەوەشکردوە، چین بە مەبەستی شاردنەوەی راستیەکان داتاکانی تاقیگەکانی وهانی شێواندوە و ژمارەیەک زانای ئەو وڵاتەش بێسەروشوێنبوون، یان بێدەنگ کراون.

بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە دوای ئەوەدێت، کە لە رۆژانی رابردوودا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ماوەی 90 رۆژی دابوە دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتەکەی تا لە بارەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە لێکۆڵینەوەی ورد بکەن.

چین هەر لەسەرەتاوە بە توندی تۆمەتی دروستکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە تاقیگەکانی وڵاتەکەی رەتکردوەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this