لە بودجەی ساڵی داهاتووی ئەمریکا داوای 522 ملیۆن دۆلار بۆ شەڕی داعش دەکرێت

0
158

SNN

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داوایکردووە لە بودجەی ساڵی 2022ی ئەمریکا بڕی 522 ملیۆن دۆلار تەرخانبکرێت بۆ بەردەوامیدان بە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا.

پێنتاگۆن بەشێوەیەکی گشتی داوای 715 ملیار دۆلاری کردووە بۆ تەواوی خەرجییەکانی وەزارەتەکە، لەو بڕەش داوایکردووە 522 ملیۆن دۆلاری تایبەت بکرێت بە مەشق و راهێنان و پڕچەککردنی هێزەکان لە عێراق و هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەند گروپ و دەستەیەکی دیکەی نزیک لە ئەمریکا لە سوریا وەک گروپی چەکداری مەغاویرلسەورە کە لە باشووری رۆژهەڵاتی سوریادا چالاکن.

بە دیاریکراویش داوایکردووە 345 ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانیکردن لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەرخانبخرێت و ئەوەی دیکە بۆ پشتگیری لە هێزەکانی سوریا بێت کە شانبەشانی هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە دژ بە داعش دەجەنگن.

پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەکردووە: “پشتیوانیکردن لەم هێزانە کاریگەری بنچینەیی لەسەر بنیادنانی توانای هێزەکان دەبێت و بارودۆخێک دەڕەخسێنێت کە سەقامگیرییەکی درێژخایەن لەو ناوچانەدا بەرجەستەبێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانیدا بۆ هێزە عێراقییەکانی سوریا، پشتیوانی هێزی پێشمەرگە دەکات و مووچەی دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگەش دابیندەکات.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this