
ئابووری هەرێمی کوردستان
SNN_هەوراز ئەحمەد
بەڕێوەبەری ئینستوتی ئابووری بەژمارە ڕایدەگەیەنێت”ئابووری هەرێمی کوردستان پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا گیرۆدەی دوو گرفتی زۆر گەورەبوو کە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە ئەویش، وابەستبوون بەداهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی کە لەبەغداوە دەگاتە دەستی، بەڵام لەسایەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەیرانی ئابووری شکڵ و شێوەیەکی دیکەی وەرگرتووە، ئەویش ئەوەیە لەیەککاتدا بڵاوبوونەوە و مەترسی ڤایرۆسەکە بووەهۆی مەترسی لەسەر کۆی تەندروستی و ئابووری و جوڵەی جیهانی و ئەم مەترسیەش بەدڵنیایەوە کوردستانی زیاتر گیرۆدەکرد، لەبەرئەوەی جوڵەی کەرتی تایبەت وەستا و هەموو کایەکانی دەرەوەی کەرتی گشتی رووبەڕووی گرفت و زیانی ئابووری بوونەتەوە و بەدڵنیایەوە قۆناغی داهاتوو ئاستی ئەم برینە ئابوورییە زیاتر دەردەکەوێت”.
بیلال سەعید، بەڕێوەبەری ئینستوتی ئابووری بەژمارە بە SNNى راگەیاند :” لەکاتێکدا ئێستا ئابووری کوردستان لەبەردەم سێ مەترسیە کە بەشێکی بەهۆی کۆرۆناوە دەرکەوتووە و بەشێکی زۆریشی خراپی حوکمرانی هەرێمی کوردستان بووە، چونکە 90% داهاتی کوردستان لەیەک سەرچاوە دێت ئەویش فرۆشتنی نەوتە لەکاتێکدا نەوت ئێستا 60% بەهاکەی لەدەستداوە واتە داهاتی کوردستان بۆ 50% دابەزیوە، لەهەمانکاتدا ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هێشتا ئاسۆی چارەسەرکردنی دیارنییە، بۆیە لەهەمانکات ئەو بڕە پارەیەی بەغداش گرفتی ڕووبەڕوو بووەتەوە، بۆیە دەتوانین بڵین ئابووری کوردستان رووبەڕووی داتەپین بووەتەوە و بەئەندازەیەک قەبارەی داتەپینەکە زیادە هاوشێوەی 2014ەش نییە.”
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد” هەرچەند کاتەکە زۆر درەنگە بەڵام تەنیا ریگای دەربازبوون لەم قەیرانە هەنگاوی خێرای دەستپیکردنی چاکسازی و بنەبڕکردنی گەندەڵی و کەمکردنەوەی مووچەی پڵەباڵاکانە لەکوردستان لەپێناو بەلایەنی کەم دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی فیعلی کوردستان، ئەگەرنا لەقۆناغی دوورمەودا پێویستە کوردستان کار بۆ فرەڕەنگکردنی ئابووری کوردستان بەتایبەت لە سیکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری و هتد بکات، هەروەها کار بۆ ئەوە بکات کە هەناردەی گازی سروشتی دەستپیبکات و بێکاتە کارتێکی نوێی ریککەوتن لەگەڵ بەغداد چونکە ئەویش پێویستیەتی و ئەتوانرێت داهاتێکی جیاوازتر لەنەوت دەستی هەرێم و عێراق بکەوێت، ئەو سیاسەتەی داهاتی کوردستان هەمووی لەنەوتەوە دابینبکرێت فەشەلی هێناوە چونکە بازارو نرخی نەوت کڕیاران بڕیاری لەسەردەدەن نەک فرۆشیاران بۆیە هەمیشە لەبەردەم مەترسییە “.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی یارییەکەوە سێ گەنج لە هەولێر کوژران
2020-06-19 -
دوو نازناوی گەورە لە دەستی کەریم بنزیمەدایە
2020-05-30
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17