لە دهۆک ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی خۆپیشاندەر دەستگیر کران

وێنەی بەشێک لەگیراوانی دهۆک
SNN–
دوای ئەوەی ئەمڕۆ مامۆستایانی سنوری پارێزگای دهۆک لە دژی پێنەدانی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هێزێکی ئەمنی هەڵی کوتایە سەر خۆپیشاندەران و ژمارەیەکی زۆری لێ دەستگیر کردوون.
هەڵز ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند “هێزە ئەمنییەکانی دهۆک ژمارەیەک مامۆستایان بە بیانووی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ دەستگیر کردووە”.
ئەمڕۆ خۆپیشاندانى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران له دهۆك به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌وه ده‌ستيپێكرد و خۆپیشاندانه‌كه لەناوهندى دهۆك ده‌ستیپێكرد، تێیدا به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران داواى مووچه‌كانیان دەکەن کە ماوەیەکی زۆرە دواکەوتووە.
خۆپیشاندانى مووچه‌خۆرانى دهۆك له‌كاتێكدایه كه (به‌ده‌ل به‌روارى)، ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ڕێگه‌ى گرته ڤیدیۆیه‌كه‌وه بانگه‌شه‌ى بۆ خۆپیشاندان دژى دواكه‌وتنى مووچه ده‌كرد، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا، خێزانه‌كه‌شى ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاستكرده‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانه‌وه دوێنێ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای دهۆک راگەیهنراوێکی بڵاوکردەوە كه تێدا هاتووه، “چەند رۆژێکە بانگەشە و پڕوپاگەندە بۆ خۆپێشاندان دەکرێت لە رۆژی شەممە، بەڵام ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی هیچ مۆڵەتێکی فەرمیمان بۆ ئەو خۆپێشاندانە نەداوە، هه‌ركه‌س سه‌رپێچى بكات رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرنه‌به‌ر، داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین خۆڕاگر بن”.
هاوکات و هەر ئەمڕۆ کارمەندێکی تەندروستی لە قەزای ئامێدی بەناوی زیاب محەمەد رەشید لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاری دهۆک دەستگیرکراوە.

کارمەندی تەندروستی دهۆک: زیاب محەمەد رەشید
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17