نیوەی خاکی عێراق بووە بە بیابان

0
203

SNN

حەمید نایف، وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیاند، نزیکەى 20 بۆ 30% لە رووبەرى گشتى وڵات بە پلەى جیاجیا بەرەو بەبیابان بوون دەچێت.

دەشڵێت: بەرەنگاربوونەوەى بەبیابانبوون لەڕێگەى برەودان بەکشتوکاڵ و چاندنى پشتێنەى سەوز پێویستى بەپارەیەکى زۆر و پلانێکى نیشتیمانى و ستراتیژى ڕوونى دەوێت و لەئێستاشدا وەزارەت دەرماڵەى پێویستى بۆ ئەوە لەبەردەستدا نییە، بارودۆخى شارى بەغدا بەهۆى کەمى سەوزاییەوە بۆ نیشتەجێ بوون شیاو نییە، بەتایبەتى لەناوچەى ڕەسافە کەشوهەوایەکى لەبارى نییە.

نایف هۆکارى زۆربوونى کێشەى بەبیابان بوون بۆ کەمى ئاو و بارانبارین و گلدانەوەى گەرمى دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت” بەبیابان بوون و گەردەلولى خۆڵین کاریگەرى لەزۆربەى پارێزگاکان کردووە بەتایبەت پارێزگاکانى خورئاواى وڵات بەو پێیەى زیاتر بەهۆى رووبەرێکى زیاترى بیابانەوە ڕووى لەو ناوچانەیە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this