وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌

0
416

SNN

لەچوارچێوەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق کۆبوونەوە و هەردوولا ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌.

 شاندی باڵاى حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران لە‌ بەغدادە و گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەست پێکردووە، لەم چوارچێوەیەشدا دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلى عەلاوی وەزیرى دارایی عێراق کۆبۆوە.

بەپێی راگەیەندراوێک، لەکۆبوونەوەکەدا كە‌ خالد شوانی و عبدالحكیم خە‌سرە‌و ‌و سە‌میر ھە‌ورامی ئامادە‌ی بوون، گفتوگۆ کرا دەربارەى میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەى کە یاساى بودجە خستویەتییە سەرشانی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەوەشخراوەتەڕوو: “ھە‌ردوولاش ئامادە‌یی خۆیان نیشاندا بۆ جێبە‌جێ كردنی یاساكە‌”، بڕیاریشە‌ كۆبوونە‌وەیە‌كی تر بكرێت سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی نە‌وت بۆ ئە‌وە‌ی راپۆرتێكی ھاوبە‌ش لە‌بارە‌ی ئە‌و دۆسیە‌یە‌ش ئاڕاستە‌ی وە‌زارە‌تی دارایی عێراق بكرێت”.

ئێوارە‌ی دوێنی یە‌كشە‌ممە‌ وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌‌نجومە‌نی وە‌زیران گە‌یشتە‌ بە‌غدا، بە‌‌مە‌بە‌ستی گفتوگۆكردن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق بۆ دانانی میكانیزمی جێبە‌جێ كردنی یاسای بودجە‌ی 2021.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this