رووسیا: بەمنزیکانە چەند پەیامێکی ناخۆش بۆ ئەمریکا دەنێرین

0
482

SNN

لەسەروبەندی دیداری سەرۆکانی هەردوو وڵات، بەرپرسانی رووسیا باس لەوەدەکەن: “بەمنزیکانە پەیامی ناخۆش بۆ ئەمریکا دەنێرین”.

سێرگی ریباکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: “پێویستە ئەمریکییەکان لە رۆژانی داهاتوودا ئامادەبن بۆ وەرگرتنی چەند پەیامێکی مۆسکۆ کە بە دڵی ئەوان نییە”.

هاوکات سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی رووسیا باسی لەوەکردوە: “ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ جموجۆڵە سەربازییەکانیان لە رۆژئاوای رووسیا زیاد کردووە” و هۆشداریشی داوە لەوەی: “مۆۆسکۆ هەنگاوی هاوشێوە دەنێت و هێز و کەرەستەی سەربازی زیاتر سنوورەکانی رۆژئاوای رووسیا جێگیر دەکات”.

بڕیارە لە 16ی حوزەیران جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمیر پۆتین سەرۆکا رووسیا لە جنێڤی سویسرا کۆببننەوە.

لێدوانە نوێکانی کاربەدەستانی مۆسکۆ رۆژێک دوای ئەوە دێت، کە بایدن رایگەیاندبوو: ” لە دیدارەکەمدا لەگەڵ پۆتین پرسی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رووسیای لە گەڵ تاوتوێ دەکەم”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this