ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبێتەوە

0
356

SNN

شاندی دانوستاندكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌ستی به‌گفتوگۆكانی کردووە بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی یاسای بودجە و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و ئەمڕۆش لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆدەبنەوە.

بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: ئامانج لە سەردانەکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە یاسایی بودجەی 2021ی عێراق و دووپاتکردنەوەی ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پابەندییەکان بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو خۆی بگات.

دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلى عەلاوی وەزیرى دارایی عێراق کۆبۆوە.

بەپێی راگەیەندراوێک، لەکۆبوونەوەکەدا كە‌ خالد شوانی و عبدالحكیم خە‌سرە‌و ‌و سە‌میر ھە‌ورامی ئامادە‌ی بوون، گفتوگۆ کرا دەربارەى میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەى کە یاساى بودجە خستویەتییە سەرشانی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەوەشخراوەتەڕوو: “ھە‌ردوولاش ئامادە‌یی خۆیان نیشاندا بۆ جێبە‌جێ كردنی یاساكە‌”، بڕیاریشە‌ كۆبوونە‌وەیە‌كی تر بكرێت سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی نە‌وت بۆ ئە‌وە‌ی راپۆرتێكی ھاوبە‌ش لە‌بارە‌ی ئە‌و دۆسیە‌یە‌ش ئاڕاستە‌ی وە‌زارە‌تی دارایی عێراق بكرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this