لەسەر بڕينەوەی دارستانەكان لەلایەن توركیاوە داوای دانیشتنی پەرلەمان دەكرێت

0
158
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان

SNNعەلی حەمەسەعید

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رايگەياند: “نزیكەی 40 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكان جگە لە فراكسیۆنی پارتی، دوایەكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی دانیشتنێكی تایبەت بە بڕينەوەی دارستانەکان لەلايەن تورکياوە رێكبخات”.

سەلمە فاتیح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: “ئەو كارەی دەوڵەتی توركیا لە ژێرپاساوی بوونی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنوری ناحییەكانی دەركا و باتیفا لە سنوری قەزای زاخۆ دەستپێكردووە، مەترسییەكی جدییە لەسەر ژینگە و سروشتی ئەو ناوچەیەو دەبێت بە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقیش بە خێرایی بێنە سەرهێڵ و رێگری لەوەها كارێك بكەن كە مەبەست لێی بڕینەوە و بە تاڵانبردنی دارستانە سروشتییەكانی كوردستانە بۆ توركیا”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان نزیكەی 40 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكان جگە لە فراكسیۆنی پارتی، دوایەكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی دانیشتنێكی تایبەت بەو بابەتە رێكبخات، چونكە لەئێستادا لە هەندێك ناوچە سوپای توركیا بە قوڵایی زیاد لە 40 كیلۆمەتر خاكی هەرێمی كوردستانی داگیركردووە”.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: “هەر بەهۆی ئەو هێرشانەی سوپای توركیا جگە لە داگیركردنی ناوچەكان و بڕینەوەی دارستانی سروشتی سنورەكە، لە هەمان كاتیشدا زەرەرو زیانێكی زۆر بە كەرتی كشتوكاڵ و رەز و باخی هاووڵاتیانی ئەو سنورە گەیشتووە، بۆیە نابێت چیتر لەوەزیاتر بێدەنگی هەڵبژێرین”.

داواكاری ئەو پەرلەمانتارانە بۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە درەنگانێكی شەوی رابردوو لە بەیاننامیەكدا جوتيار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم داوای لە توركیا كرد دەستهەڵگرێت لە بڕینەوەی دارستانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this