مانگی رابردوو عێراق بە بڕی نزیکەی شەش ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

0
405

SNN

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: “مانگی رابردوو نزیکەی 90 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردەکردووە و داهاتەکەشی نزیکەی شەش ملیار دۆلار بووە”.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوە کردوە:لەمانگی ئایاردا بڕی 89 ملیۆن و 881 هەزار و 268 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە و تێكڕای هەناردەی ڕۆژانەش 2 ملیۆن و 899 هەزار بەرمیل بووە”.

روونیشیکردوەتەوە: “86 ملیۆن و 820 هەزار و 355 بەرمیل لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هەناردەکراوە و بڕی سێ ملیۆن و 60 هەزار و 913 بەرمیلیش لە كەركوكەوە بۆ بەندەری جەیهان رەوانەکراوە”.

وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاندووە: “داهاتی نەوتی هەناردەکراو لەو مانگەدا گەیشتۆتە پێنج ملیار و 882 ملیۆن و 356 هەزار دۆلار، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش 65 دۆلار و 45 سەنت بووە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this