ئەردۆغان سورە لەسەر وشکردنی قەندیل و مەخموریش ئامانجی دووەمیەتی

0
276

SNN

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماریتورکیا رایگەیاند، مەخمور لانەی هەڵهێنانه‌ بۆ قەندیل و ئەگەر بەسەریدا نەدەن بەردەوام دەبن لە بەرهەمهێنان.

ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزنۆیندا ئەوەی ئاشکراکرد کە تورکیا سوورە لەسەر وشککردنی زەلکاوی قەندیل، سەبارەت بە کۆبوونەوە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئەردۆغان وتی “ئامادەکارییە بەراییەکانمان کردووە و بەردەوامین، لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە دەپرسین کە بۆچی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا لە قۆناغێکی گرژیی بەو شێوەیەدایە”.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد: رۆژی ھەینی مژدەیەک سەبارەت بە کارەکانی گەڕان بەدوای نەوت و گازی سروشتیی لە زۆنگوڵکداک رادەگەیەنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this