لە چالاکییەکی تایبەتدا پێشمەرگەو هێزێکی فەرەنسی هەشت چەکداری داعش دەکوژن

0
301
وێنەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە

SNN

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزی پێشمەرگە و هاوکات هێزێکی فەرەنسی، لە چوارچێوەی سوپای هاوپەیمانانادا چالاکییەکیان لە قەزای دوزخورماتوو ئەنجامدا و تێیدا هەشت چەکداری داعشیان کوشت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە رایگەیاند: چالاکییەکە کاتژمێر سێ-ی بەرەبەیان بووە لە گوندەکانی “زینانە” و “داودە”، لەگەڵ کوژرانی هەشت چەکدارەکەی داعشدا توانراوە ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل و کەل و پەل و پێداویستییەکانیشیان تێک بشکێنرێت.

ناوچەکانی زینانە و داودە ماوەی ساڵێک دەبێت دووبارە چەکدارانی داعش خەریکە خۆیانی تێدا تۆکمە دەکەنەوە و بەردوامیش بوونەتە مۆڵگەیەک کە لە ڕێگەیەوە هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و دەیانڕفێنن و دواتریش بە بڕە پارەیەکی زۆر بەریان دەدەن یاخود دەیانکوژن، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی ئەم ناوچانە کێشە لەسەر لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی پێشمەرگە یاخود سوپادا نین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this