پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم

0
534

SNN

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سەرجەم شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 به‌سه‌ر جوتیاران دابەش ده‌كرێت، كه‌ بڕی پاره‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند: ئەو شایاستە داراییانەی کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بەشێوەی چەکی بانکی بۆ ھەرێمی كوردستان هاتووه‌، بەپێی شارەکان شایستە داراییەکان دیاری کراون و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، کە بەم شێوەیه‌ ده‌بێت:

سلێمانی: 23 ملیار و 700 و 50 ملیۆن دینارە.

هەولێر: 11 ملیار و 900 و 7 ملیۆن دینارە.

دهۆک: 10 ملیار و765 ملیۆن دینارە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this