لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئاشکراکردنی 643 رفێنراوی فەلووجە دەکات

0
183

SNN

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات چارەنووسی 643 هاووڵاتی سوننەی دانیشتووی فەلووجە دیاریبکەن، کە پێنج ساڵ پێش ئێستا لە لایەن ژمارەیەک چەکدارەوە رفێنران.

لەپێنجەم ساڵیادی رفاندن و بێسەرووشوێنکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی سوننە لە فەلووجە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە: “لە 3ی حوزەیرانی 2016 لە رێگەی ژمارەیەک بارهەڵگرەوە هەزار و 300 کەس لە فەلووجە رفێنران و تائێستاش چارەنووسی 643 کەسیان دیار نییە”.

وەک رێکخراوەکە باسی لێکردوە ئەو هاووڵاتیانە لە لایەن حەشدی شەعبییەوە رفێنراون و داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە، چارەنوسیان ئاشکرا بکات.

هەرچی حەشدی شەعبییە چەندین جار بێبەریبوونی خۆی لە رفاندن و بێسەروشوێنکردنی ئەو هاووڵاتیانە راگەیاندوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this