سۆمۆ: تائێستا هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی رادەست نەکردووە

0
294

SNN

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) رایگه‌یاند، تائێستا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیاكه‌یانه‌وه.

عه‌لا یاسری، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند: “هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ ئێستادا دوو ملیۆن 900 هەزار به‌رمیلی له‌ رۆژێكدا تێپه‌ڕاندوه‌، لەو بڕە دوو ملیۆن و 800هەزار بەرمیلی لە بەندەرەکانی باشور و 100هەزار بەرمیلیشی نەوتی کەرکوکە و لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکرێت.

راشیگەیاند: “پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ چه‌ند مانگی داهاتودا دوای ئاساییبوونەوەی چالاکی بازرگانی و ئابوری جیهانی، نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزببێته‌وه‌”.

سه‌باره‌ت بە نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش، عه‌لا یاسری وتویەتی: “یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام تائێستا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بوه‌ راده‌ستكردنی نه‌وت و هەناردەکردنی لە رێگەی سۆمۆوه‌”.

بەپێی یاسای بودجەی عێراق پێویستە حکومەتی هەرێم رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان رادەستی بەغدا بکات و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش چەندین جار ئامادەیی خۆیان بۆ پابەندبوون بە بڕگەکانی یاسای بودجە دووپاتکردوەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this