راوێژکارێکی کازمی: بودجە 2022 جیاواز دەبێت لە بودجەی ئەمساڵ

0
723

SNN

راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری رایگه‌یاند، دوو بڕگه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2022 جیاواز ده‌بێت له‌ یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری مستەفا کازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری رایگەیاند: “ره‌شنوسی بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2022 دو مادده‌ی جیاواز ده‌بێت له‌ یاسای بودجه‌ی 2021، مادده‌ی یه‌كه‌میش په‌یوه‌ندی به‌ داهاتی نه‌وته‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌ك نرخی به‌رمیلێك نه‌وت و بڕی هه‌نارده‌ و فرۆشتنی نه‌وت، ئه‌وه‌ش بەهۆی ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی ئابوری جیهان بۆ قۆناغی دوای كۆرۆنا و بوژانەوەی بازاڕی وزە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

باسی لەوەشکرد: “مادده‌ی دوه‌م كه‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵ جیاده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ عێراق روبه‌ڕوی بە هۆی زیادبوونی داهاتەوە بڕی قه‌رز و كورتهێنان کەمدەبێتەوە و پارە بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان و بوژاندنەوەی ناوچەکان تەخان دەکرێت”.

بەهۆی ئەوەی عێراق لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختەدایە، پێدەچێت عێراق بە بێ پەسەندکردنی بودجە پێبنێتە سآڵی 2022، لە بارەی وەها ئەگەرێکیش راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری  وتی: “لە وەها دۆخێکدا یه‌ك له‌سه‌ر دوازده‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ خه‌رجده‌كرێت و كێشه‌ دروست نابێت، به‌ڵام پرۆژه‌ی نوێ به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌ندرێت.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this