ئێران دەیەوێت بە پارە راگیراوەکانی لە عێراق وەبەرهێنان بکات

0
275

SNN

سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق داوادەکات بەشێک لە پارە راگیراوەکانی حکومەتی تاران بۆ پرسی وەبەرهێنان لە بونیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی چەند ناوچەیەکی عێراق تەرخان بکرێت.

حەمید حسێنی سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندوە: “بەلەبەرچاوگرتنی وەبەرهێنانەکانی تورکیا و سعودیە لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق، پێویستە تارانیش هەنگاوێکی لەو چەشنە هەڵبگرێت”.

روونیشیکردوەتەوە: “داوای کردوە بەشێک لە پارەی قەرزی کارەبا و ئاوی ئێران لە سەر عێراق، لە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە لەو وڵاتە بخرێنەگەڕ”.

بەهۆی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکاوە ئێران ناتوانێت نزیکەی 5 ملیار دۆلار لە پارەکانی لە عێراق بگەڕێنێتەوە، کە پارەی قەرزی کەڵەکەبووی هەناردەی غاز و کارەبایە.

بەپێێ رێککەوتنێکی تاران و بەغدا ئەو پارانە لە بانکی بازرگانی عێراق هەڵگیراون و ئێران دەتوانێت بەو پارانە خۆراک و دەرمان و پێداویستی دیکەی مرۆیی لە بازاڕەکانی عێراق بکرێت و بیانگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

بەرپرسانی عێراق چەندین جار رایانگەیاندوە: “ئامادەن بە دینار قەرزەکەیان بۆ ئێران بگێڕنەوە، بەڵام بەرپرسانی تاران دەیانەوێت بە دۆلار ئەو قەرزانە وەربگگرنەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this