وادەی ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق دیاریكرا

0
754

 SNN- عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی شاندی حكومەتی هەرێم  بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدایانكرد بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق، بە وتەی یەكێك لە ئەندامانی شاندە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە عێراق پشكی هەرێم ڕەوانە دەكات ئەگەریش پێویست بكات شاندەكە جارێكی دیكە دەگەڕێنەوە بەغدا.

 

ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری بەغدا بە SNNی راگەیاند: “لە سەرجەم كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق هەردولامان ئامادەیی  خۆمان دەربڕیوە بە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی سەرشانی هەردولامان، ئەوەی پەیوەستە بە هەرێمی كوردستان ڕادەستكردنی پارەی فرۆشتنی نەوت بە نرخی سۆمۆ و گەڕانەوەی لە %50ی داهاتی ناوخۆ”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق بەتایبەت وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق زۆر گەشتبین بوون كە بینیان ئێمە ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بە پابەند بوونمان بە ئەركی سەشانمان، بۆیە لە دواین كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی ئەوەمان وەرگرتووە كە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە ڕێوشوێنە هونەرییەكانی جێببەجێكردنی مادەكانی پەیوەست بەهەرێم بچنە بواری جێبەجێكردنەوە و پشكی هەرێم ڕەوانە بكرێت”.

ئەو ئەندامەی شاندی هەرێم لە گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەغدا ئەوەشی خستەڕوو: “ئەم سەردانەی هەفتەی ڕابردوومان یەكێك بوو لە سەردانە سەركەوتووەكان كە زۆر بابەتمان تیادا یەكلایی كردووەتەوە و ئەوەی ماوە تا 15ی ئەم مانگە یەكلایی دەكەینەوە، بۆیە پێناچێت جارێكی دیكە پێویست بكات سەردانی بەغدا بكەینەوە ئەگەریش پێویست بكات بێگومان ئامادەین بڕۆینەوە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this