سبەی لیژنەی تایبەتمەنی عێراق و هاوپەیمانان کۆدەبنەوە بۆ کشانەوەی هێزەکان

0
332

SNN

سبەی شەممە، لیژنەی تایبەتمەندی سەر بە عێراق و سوپای هاوپەیمانان دەست بە گفتووگۆکانیان دەکەن دەربارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.

کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە رێگەی ئەو لیژنە هاوبەشەوە دیاری دەکرێت بەپێی میکانزیمی گونجا و لەکاتی دیاریکراودا، لەکاتی ئێستادا سێ هەزار سەربازی هاوپەیمانان لە عێراقدا بوونی هەیە کە لەو ژمارەیە 2500 یان سەربازی ئەمریکان.

ئەم هێزەکانەی هاوپەیمانان کە لە عێراق ماونەتەوە، هێزی پشتیوانین و رووبەڕووی داعشیش چالاکی ئەنجام دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام مەشق بە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن لەسەر تەکتیکی نوێی شەر و ئامێری سەربازی، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بنکەکانیان دەکرێتە ئامانج بەتایبەتی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و ئەمریکا ئێران و چەکدارانی هاوسۆز و نزیک لە ئێرانەوە تۆمەتبار دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this