بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەچاکسازی لە داهاتەکان و کەرتی نەوت

0
315

SNN

ئەمرۆ هەینی، 4ی حوزەیران، خانەی راپەڕاندن لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی تیمی حکومەتی ھەرێم، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.

لەکۆبونەوەکەدا، بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەسەر سیاسەتی خۆی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە حکومڕانی هەرێمی کورستان، وە تەئکیدکردنەوە لەتیمی بزوتنەوەی گۆڕان کرایەوە، کە کاری لەپێشینەیان ھەوڵدان بێت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا.

لەو بارەیەوە، هەماهەنگی هەرسێ لایەنی سەرەکی حکومەتی هەرێم بە پێویست زانرا بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و چاکسازیکردنی پێویست لە داھاتەکان و کەرتی نەوت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this