مەسرور بارزانی “داوا له‌ به‌خشه‌ران دەکەم هاوكاری زیاتر بۆ كەمپی شاریا دابینبکەن”

0
284

SNN

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: خەمبارە بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی شاریای دهۆک و پشتیوانی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەکەن، دەشڵێت، “داوا له‌ به‌خشه‌ران دەکەم هاوكاری زیاتر بۆ كەمپە‌کە دابین بكه‌ن”.

ئەمڕۆ، ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی شنگال لە کۆمەڵگەی شاریا لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەشەوە شەش کەس برینداربوون، زیاتر لە 300 چادر سوتاون و 110 کەس زیانیان بەرکەوتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this