کازمی بۆ حەشدی شەعبی ” ئێوە ڕۆڵەی خۆمن”

0
257

SNN

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: حەشدی شەعبی رۆڵەی خۆمن و هەر لە سەرەتای دروستبوونیانەوە پەیوەندیم هەیە لەگەڵیان، هەرچەندە چەند هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی کێشە لە نێوانماندا دروستبکرێت.

کازمی لە کاتی قسەکردنیندا بۆ چەند میدیاکارێکی ئێرانی ئەوەشی ئاشکراکرد: کە حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی دەستووری عێراقییە، وەک بەشێکە لە یەکەی بەرگری نیشتمان، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیمان بۆ حەشدی شەعبی و بەهێزترکردنی تواناکانیان، لەگەڵ ئەوەشدا گوێ بە هیچ کەسێک نادەین کە لە دەرەوە هەوڵ دەدەن چەکی حەشی شەعبی دابماڵین و دەستبەسەر بنکە و شوێنەکانیان بگرین.

لە کۆتایدا کازمی دووپاتی کردەوە، کە حەشدی شەعبی رۆڵەی خۆمن، پەوەندیم لەگەڵیاندا زۆر باشە، هەرچەندە چەند لایەنێک دەیەوێت کێشە دروستبکات، رێگەش نادەین هیچ کەسێک کاریگەری لەسەر حکومەتی عێراقی هەبێت کە دواتر کار بەشێوەی خراپە بکاتە سەر حەشدی شەعبی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this