بەشیر حەداد ” سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا پڕ بەرهەم بوو”

0
277

SNN

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

حەداد لە گفتووگۆیەکی لەگەڵ رۆژنامەوانان ئەوەشی ئاشکراکرد: سەردانی چەند رۆژی رابردووی شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، بۆ دۆزینەوەی شێوازی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە بوو، وتیشی ” سەردانی ئەمجارەی شاندەکەش ئەنجامی پڕ بەرهەمی دەبێت”.

دەبارەی خەرجکردنی بودجەی 2021ی عێراق حەداد وتی” بەغدا تەنیا پارەی هەرێمی نەناردووە، بەڵکو پارەی سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی لە بودجەی نوێدا خەرج نەکردووە و ئەم دواکەوتنەش پەیوەندی بە هەرێمەوە نییە، بەڵکو چەند مادەیەکی پرۆژەیاسای بودجە بوو کە هێشتا قسەی لەسەر مابوو”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this