چين ڤاکسينی کۆرۆنا بۆ منداڵان بەکاردەهێنێت

0
249

SNN

وڵاتی چين رەزامەندی نيشانداوە بۆ بەکارهێنانی ڤاکسينی سينۆڤاکس بيۆنتێک بۆ منداڵانی تەمەن سێ بۆ 17 ساڵ لە حاڵەتی کتوپڕدا.

ين ويدۆن بەڕێوبەری کۆمپانيای سينۆڤاکس بيۆنتێک لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزۆنيدا رايگەياندووە: “پێدانی ڤاکسينەکەيان بە منداڵان دەکەوێتە سەر ستراتيژی چين لە شێوازی کوتاندا”، دەشڵێت “بە گشتی جگە لە حاڵەتە پێويستەکان منداڵان و گەنجان کەمتر لەبەرچاو دەگيرێن بۆ وەرگرتنی ڤاکسين بە بەراورد بە بەتەمەنەکان، کە مەترسی زياتريان لەسەرە”.

پشکنينە تاقيگەييەکان دەريخستووە، ئەنجامە سەرەتاييەکانی بەکارهینانی ژەمی يەکەم و دووەمی ڤاکسين لەو منداڵانەی سێ ساڵ بۆ 17 ساڵن و پێياندراوە، کاريکردووەتەسەر وەڵامدانەوەی بەرگری لەشيان و کاردانەوە نەرێنييەکانيان لاواز بووە.

وڵاتی چين هەڵمەتێکی فراوانی پێدانی ڤاکسينی راگەياندووە، تا ئێستا زياتر لە 723 مليۆن ژەمە ڤاکسين دراوە بە هاووڵاتيانی ئەو وڵاتە، لە ئێستادا بەگشتی ڤاکسين دەدرێت بە کەسانی سەروو 18 ساڵ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this