کۆنگرەی نەتەوەیی: نابێت کێشەکانی نێوان پەکەکە و پارتی بببێتە هۆکاری شەڕێکی ناوخۆیی

0
171

SNN

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوادەکات گرژییەکانی نێوان  پەکەکە و پارتی هێور بکرێنەوە و رێگە نەدرێت کێشەی نێوانیان بگۆردرێت بە شەڕی ناوخۆیی.

كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (ك.ن.ك) سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان  پارتی و پەکەکە رایگەیاندووە: “ئه‌ركی هه‌ر گرنگ و به‌په‌له‌ ئه‌وه‌یه‌ رێگه‌نه‌درێت كێشه‌كه‌ گه‌وره‌تر بكرێت و ببێته‌ هۆكاری شه‌ڕێكی ناوخۆیی، گه‌لی كوردستان و دۆستانی كورد به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ له‌ دۆخه‌كه‌ ئه‌ڕوانن، پێویسته‌ به‌ هه‌موو شێوازێك هه‌وڵ بده‌ین گرژیه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بن، فراوانبوونی رووداوه‌كه‌ دڵی خه‌ڵكی كوردستان و دۆستانی دۆزه‌كه‌ی ئه‌سووتێنێت و دڵی نه‌یارانی خۆش ده‌كات”.

جەختیشی کرردوەتەوە: “پێویسته‌ هه‌موو كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هێزه‌ كوردستانییه‌كان له‌ رێگای دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ربكرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، نزیكه‌ی ساڵێكه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌وڵی ئاشتی و دیالۆگی ناوخۆییداین. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی كوردستانیی، كۆمیته‌یه‌كی دیالۆگی ناوخۆییان پێكهێناو كه‌وتنه‌ هه‌وڵدان و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامن”.

راشیگەیاندوە: “ئێمه‌ وه‌ك كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان داوا له‌ هه‌ردوو لایه‌ن ده‌كه‌ین كه‌ كێشه‌كه‌ به‌ رێگای دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوا له‌ هه‌موو هێز و كه‌سایه‌تییه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین له‌و بواره‌دا به‌ هه‌ڵوێست  بن و رۆڵێكی ئه‌رێنی ببینن”.

ئەمڕۆ شەممە لە چیای مەتینای سنوری قەزایی ئامێدی پێنج پێشمەرگەی زێرەڤانی لە هێرشێکدا شەهیدبوون و دوانی دیکەش بریندارن، هەرچەندە بەرپرسانی پارتی، وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم باس لەوەدەکەن ئەو پێشمەرگانە کەوتوونەتە بۆسەیەکی گەریلاکانی پەکەکەوە، بەڵام باڵی سەربازی ئەو حزبە رایدەگەیەنن، پێشمەرگەکانی پارتی چوونە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکانیان و تەنها بۆ دوورخستنەوەیان تەقەیان بە ئاسماندا کرددووە و تائێستا نازانن زریپۆشەکەی پێشمەرگە بە چی تەقیوەتەوەە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this