
قەڵادزێ
محەمەد مستەفا SNN
ئێوارەی شەممە 16ی ئایار، لە گوندێکی قەڵادزێ هاووڵاتیەک دەکەوێتە ناو حەوزێکی ئاوە و دەخنکێت.
شۆڕش ئیسماعیل ووتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێکی تەمەن 72 ساڵی دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ کە پیشەی کاسب بووە، گەیەنراوەتە نەخۆشانەی گشتی قەڵادزێ.
ووتیشی ” هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو هاووڵاتیە بەهۆی کەوتنە ناو حەوزێکی ئاو بووە لە گوندی (بنەوشان)ی قەڵادزێ، لە کاتێکدا قوربانیەکە لە کاتی کارکردن لە باخێکی گوندەکەدا و لە نزیک ئەو حەوزە ویستویەتی پشوو بدات، بەڵام دواتر کەوتۆتە ناو حەوزەکە و خنکاوە ”
باسی لەوەشکرد: دوای پشکنینی توێکاری، تەرمەکەی رادەستی کەس و کاری کراوەتەوە و پۆلیسی راپەڕین دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئێران ڤاکسینی کۆرۆنا دروستدەکات
2020-11-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17